دواى بۆیه كردنى قژت هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌یت كه ره‌نگیكى گونجاوت هه‌ڵنه‌بژاردوه، بۆ نمونه كاتێك پێت وایه كه ره‌نگى كاڵ هه‌ڵبژاردنێكى گونجاو نه‌بووه ده‌توانى به ره‌نگێكى تۆختر هه‌ڵه‌كه راست بكه‌یته‌وه و دووباره بۆیه‌ى بكه‌یته‌وه كه گۆرانكاریه‌ى به‌رچاو دێنێته ئاراوه. به‌ڵام ره‌نگى تۆخ ئه‌گه‌ر ئاره‌زوو له گۆرینى یاخود لێكردنه‌وه‌ى بكه‌ین كارێكى ئه‌سته‌مه، بۆیه باشتره رێگایه‌كى دیكه تاقیبكه‌ینه‌وه كه پسپۆرانى جوانكارى پێشنیارى ده‌كه‌ن، ئه‌ویش گۆرینى ستایلى قژه به شێوه‌یه‌ك سه‌رنج له‌سه‌ر ره‌نگى قژ نه‌هێڵێت به تایبه‌تى به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته و جوانكارى نوێى سه‌ر كه سه‌رنج راكێش بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆرینى ره‌نگى قژ تاكه چاره‌سه‌ر بوو پیویسته له هه‌مان رۆژى ره‌نگ كردنه‌كه‌دا ئه‌م كاره نه‌كه‌ین و چه‌ند رۆژێك چاوه‌رێ بكه‌ین، هه‌روه‌ها ره‌نگى كاتى بۆ بۆیه‌كردنى دووم جار به‌كار بێنین بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رینى قژ به دوور بین. - See more at: http://www.baxcha.com/Detail.aspx?id=98728#sthash.lNvR8A1Q.dpuf
Next
« Prev Post
« Prev Post
First
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)

EmoticonEmoticon