کاروان فاخر
یاریگا–
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئینگلتەرا بریاریانداوە, یاریگاکەیان نۆژەن بکەنەوە, بۆیە بەم ھۆیەوە ناچارن ماوەیەک لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا یاری بکەن.
رۆژنامەی “گاردیان” ئەمرۆ بڵاویکردەوە, بەرپرسانی چێڵسی پلانەکەیان کۆتایی پێھێناوە بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان, ھەربۆیە داوایان کردووە کە یەکێک لە یاریگاکانی شاری لەندەن تا کۆتایی ھاتنی پرۆژەکەیان, دەست نیشان بکرێت بۆ ئەنجامدانی یارییەکانیان,ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کرد، یەکێک لە یاریگاکانی وێمبلی, یاریگای تۆتێنھام و نۆتینگھام پالێوراون بۆ یارییەکانی ئەو یانەیە و شانسی وێمبلی لە ئەوانی تر زیاترە.
یاریگای ستامفۆردبریدج یەکێکە لە کۆنترین یاریگاکانی بریتانیا، شوێنی ٤١٧٩٨ کەس لەخۆ دەگرێت, بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە بریاریانداوە بۆ زیاد کردنی شوێنی ھاندەران و بەشێکی زۆری یاریگاکەیان, دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکەیان بکەن.
سهرچاوه یاریگانێت
درێژهی بابهت http://ift.tt/1T0bA8R
مصدر كوردی پۆست
اقرأ المزيد
EmoticonEmoticon