بڕی سهرفیترهو زهكات دیاریكرا
بەمەبەستی دیاركردنی بڕی "سەرفیترە، فیدیەی رۆژوو، بڕو ئەندازەی زەكات" لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. بهپێی راگهیهندراوی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونو بەسوود وەرگرتن لەراو بۆچوونی زانایانی فیقهی ئیسلامی، بڕی زەكاتی سەر فیترە بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندە دەكرێت بۆ هەر كهسێكو برٍی فیدیەی ڕۆژوو نەبوون بە (3000) سێ هەزار دیناری عیراقی مەزندە دەكرێت بۆ هەر رۆژێك. لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم راشیگەیاندوە: بڕٍی ئەندازەی زەكاتی پارە بە (4.500.000) چوار ملیۆن و پێنجسەد هەزار دینار مەزەندە دەكرێت، واتە هەر هاوڵاتیەك ئەم بڕە پارەییەی هەبێتو ساڵی بەسەردا سوڕا بێتەوە، ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار زەكاتی لێ بدات. |
Next
« Prev Post
« Prev Post
Previous
Next Post »
Next Post »
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
EmoticonEmoticon